نووچه‌

سەرۆک بارزانی پەیامەکێ بۆ سالیادا شۆرەشا گۆلانێ بەلاڤ دکەت

سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامەکێ بۆ سالیادا شۆرەشا گۆلانێ بەلاڤ دکەت و د پەیاما خوە دا سەرۆک بارزانی دیار دکەت کو شۆرەشا گۆلانێ هەلگرێ پەیام و ئارمانجێن شۆرەشا مەزن یا ئەیلۆلێ بوو، شۆرەشا گۆلانێ سەلماند کو چو دەمەکێ ئیرادا گەلێ کوردستانێ ژناڤ ناچیت.

ئەڤە ژی دەقێ پەیاما سەرۆک بارزانی یە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە یادی شۆڕشی گوڵاندا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندووبوون و ئاوارەیی و گیانفیدایی هەموو ئەو تێكۆشەر و پێشمەرگە قارەمانانە هەیە، كە بەشداری شۆڕشی گوڵان بوون و مێژوو و شانازییان بۆ گەلی كوردستان دروست كرد. هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كوردستان.

شۆڕشی گوڵان هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو و، یەكێكە لە قۆناغە گرنگەكانی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان و سەلماندی كە ئەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت ئەوە ئیرادەی تێكۆشانی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە و بە گوڕوتینێكی تازە سەرهەڵدەداتەوە.

پەیامی شۆڕشی گوڵان كە لە بیست و شەشی ئایاری 1976ـدا هەڵگیرسا، پەیامی بەردەوامی و كۆڵنەدان و پێداگری بوو لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و درێژكراوەی شۆڕشەكانی تری گەلی كوردستان بوو. بەرهەمی شۆڕشی گوڵان یەكڕیزیی هێز و لایەنەكانی گەلەكەمان بوو بۆ ڕاپەڕین و فیدڕاڵی و فرەلایەنی و هەڵبژاردن و بەرپابوونی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كە هەر هەمووی دەستكەوتی گرانبەهان و بە خوێن و فرمێسك و هاتوونەتە دی. لەیادی چل و چوارەمین ساڵی شۆڕشی گوڵاندا جەخت لە پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستان دەكەینەوە و خەڵكی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە شۆڕش و خەبات و قوربانیدانیان بە فیڕۆ ناچێت.

مسعود بارزانی
25ـی 5ـی 2020

پوستێن ھەمان بەشی

Back to top button