كوردستان

پەرلەمانتارەک بەحسێ رێککەفتنەکا نوو د ناڤبەرا هەولێر و بەغدا دا دکەت

هه‌موو ئاماژه‌كان له‌وه‌ن هه‌ولێر و به‌غدا له‌ دووای جه‌ژنی قوربان له‌ سه‌ر به‌شه‌ مووچه‌ و بوودجه‌ی كوردستان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌ڵێ ،گفتوگۆكان هه‌نگاوی باشییان ناوه‌ بڕوامان وایه‌ هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌یانه‌وێت ڕێكه‌وتنێكی نوێ واژوو بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ فڕاكسیۆنی پارتی، ڕاگه‌یاند:” گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و كوردستان هه‌نگاوی باشیان بڕیوه‌ به‌ره‌و ڕێكه‌وتنێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادابێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:” له‌ دووای جه‌ژنی قوربان وه‌فدی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا و گفتوگۆكان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و كوردستان پێویستیان به‌وه‌ییه‌ ڕێكه‌وتنێكی درێژخایه‌ن واژوو بكه‌ن.

به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه‌ حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ند بووه‌، مانگانه‌ له‌ نێوان 450 بۆ 500 ملیۆن دۆلار به ‌هه‌رێمی كوردستان به ده‌دات له‌به‌رامبه‌ردا كوردستان نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ند بكات.

زێدەتر ببینە

پوستێن ھەمان بەشی

Back to top button
Close