بۆچوون

کوچکی لە ئاگر گەرمتر…

ئەو ھاتوھاوارەی کوردە دیندار و لایەنە ئیسلامییەکان بۆ فەلەستین و قودس کردیان ، ئەگەر نیوەی ئەوەیان بۆ کەرکووک و شنگال و عەفرین کردبا زۆر باشتر دەبوو . کورد دەڵێت ئەو چرایەی بۆ ماڵ پێویستە بۆ مزگەوت حەرامە . لە کاتی ھاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کوردستان نەماندیت ئەم پاڵەوانانەی سەر فەیسبووک شتێک لە دژی دڕندە ئیسلامییەکانی داعش بنووسن .ئێستاش جوو و عەرەبەکانی فەلەستین پێکھاتوون و ئاگربەستیان راگەیاندووە ، بەڵام دیندارانی ئێمە لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەرەکانی خۆیان نەھاتوونەتە خوارێ و لەوێ شەڕ بەردەوامە و قەبوڵ ناکەن ئەوان پێک بێن . ئەگەر کورد قودسی خۆیان ( کەرکووک ) رزگار بکەن بۆیان بە دوو قودس دەژمێردرێت . پێویست بوو ئێمە جارێ بۆ برینەکانی خۆمان بگرین .

بەرچاڤکرنا پوستێن گرنگ
Close
Back to top button