پارتی دێ بەشداریی کۆبوونا پەرلەمانێ عێراقێ بت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/6/2022، نەجوا کاکەیی و مەحما خەلیل، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، فراکسیۆنەکەیان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەکات. بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، بڕیارە کاژێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمان کۆبێتەوە بۆ سوێندخواردنى پەرلەمانتارانى نوێ لە جیاتی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى فراکسیۆنى سەدری. هاوکات هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان بڕیاریاندا بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بکەن. هاوپەیمانییەکە خاوەنى 62 پەرلەمانتارە و تا درەنگانێکی شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەدا بوون؛ دوای کۆبوونەوەکە، یەحیا محەممەدی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی سەروەری رایگەیاند: “کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی سەروەری بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکە بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان و جەماوەرەکەیان کە هاوپەیمانییەکە بەهێز و پتەوە، دەستبەرداری مافی پارێزگا ئازادکراوەکان نابێت و بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانیش دەکات”. لەوبارەوە محەممەد تەمیمى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانیى سەروەری بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: “بڕیارمانداوە بە سەرجەم ئەندامەکانمانەوە بەشداری لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ 23ى حوزەیرانى پەرلەمانى عێراق بکەین”. رۆژی 12ـى حوزەیرانى 2022، موقتەدا سەدر لە نامەیەکدا کە ئاراستەى حەسەن عەزارى، سەرۆکى فراکسیۆنى سەدری کرد، داواى لێکرد نامەى دەست لەکارکێشانەوەى ئەندامانى فراکسیۆنەکە رادەستى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بکات. دواتر 73 پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنەکە بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە، ئەوەش وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو بنبەستە سیاسییەی لە عێراق هەیە و هەڵنەبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی شوێنی پەرلەمانتارە دەست لەکارکێشاوەکانی فراکسیۆنی سەدری دەگرنەوە: 1- لە شوێنی سەعد حسیناوە لە بازنەی یەکی بەغدا، زیکرا ردینی لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 2- لە شوێنی حاکم زاملی لە بازنەی دووی بەغدا، حەسەن سالم لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 3- لە شوێنی حەسەن کەعبی لە بازنەی دووی بەغدا، سعود سەعدوون ساعدی لە بزووتنەوەی حقووق سەردەکەوێت. 4- لە شوێنی مها دووری لە بازنەی دووی بەغدا، کیفاح سوودانی لە بزووتنەوەی ئیمتیداد سەردەکەوێت. 5- لە شوێنی عەلی فریداوی لە بازنەی سێی بەغدا، عەلی جاسم حەمیداوی لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 6- لە شوێنی جەبار بسیوری لە بازنەی سێی بەغدا، جەبار فەریح کینانی لە بزووتنەوەی حقووق دەردەکەوێت. 7- لە شوێنی فراس فەرتووسی، لە بازنەی سێی بەغدا، قەحتان عەدنان کامیل لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 8- لە شوێنی ئەزهار فەتلاوی، لە بازنەی سێی بەغدا، مەهدییە عەبد حەسەن لامی لە هاوپەیمانی عەقدی وەتەنی سەردەکەوێت. 9- لە شوێنی قەیس فەرتووسی، لە بازنەی چواری بەغدا، حوسێن محەممەدی لە بزووتنەوەی حقووق سەردەکەوێت. 10- لە شوێنی حوسێن کینانی لە بازنەی چواری بەغدا، زینەب جومعە موسەوی لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 11- لە شوێنی جەنان موسەوی لە بازنەی چواری بەغدا، عەللاوی نعمەت بەنداوی لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 12- لە شوێنی سەعید موسەوی لە بازنەی پێنجی بەغدا، سائیب خەلەف حجام لە بزووتنەوەی ئیمتیداد سەردەکەوێت. 13- لە شوێنی لبنا لامی، لە بازنەی پێنجی بەغدا، شەزا یاسین عەزاوی لە هاوپەیمانی تەقەدووم سەردەکەوێت. 14- لە شوێنی عەلی ساعدی، لە بازنەی شەشی بەغدا، عەباس حوسێن جبووری لە هاوپەیمانی عەقدی وەتەنی سەردەکەوێت. 15- لە شوێنی سەفا تەمیی لە بازنەی حەوتی بەغدا، ئینسجام عەبدولزەهرە غەراوی لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 16- لە شوێنی ئیبتیسام تەمیمی، لە بازنەی حەوتی بەغدا، حوسێن حەبیب وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 17- لە شوێنی سەتار عتابی، لە بازنەی نۆی بەغدا، حەمید کازم زاملی لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 18- لە شوێنی جواد موزانی، لە بازنەی نوێی بەغدا، کامل عنید عگێلی لە هاوپەیمانی قادیمون سەردەکەوێت. 19- لە شوێنی ئیبتیسام بدیری لە بازنەی نوێ بەغدا، فاتن موحی قەرەغولی، لە بزووتنەوەی ئیمتیداد سەردەکەوێت. 20- لە شوێنی حوسام سەعدی لە بازنەی دەی بەغدا، عەلی فەیسەڵ فەییاز لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەردەکەوێت. 21- لە شوێنی شیما دەراجی لە بانەی دەی بەغدا، سوهەیلە موسلیم ساعدی لە رەوتی فوراتەین سەردەکەوێت. 22- لە شوێنی مەهدی خەیکانی، لە بازنەی یازدەی بەغدا، موعین حەمید کازمی لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 23- لە شوێنی نەسرین حجیمی لە بازنەی یازدەی بەغدا، حەمەد موسەوی لە پارتی مەدەنی سەردەکەوێت. 24- لە شوێنی شیما عوبێدی لە بازنەی دوازدەی بەغدا، نهال مرشد جەعفەر لە هاوپەیمانی تەقدووم سەردەکەوێت. 25- لە شوێنی حەیدەر غەزباوی لە بازنەی چواردەی بەغدا، یاسین محەممەد غەباوی وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 26- لە شوێنی حەیدەر عامری لە بازنەی پازدەی بەغدا، عەلی حاتەم مەگسوسی لە بزووتنەوەی عێراقی نیشمانی سەردەکەوێت. 27- لە شوێنی سالم غەراوی، لە بازنەی حەڤدەی بەغدا، حەیدەر حامد محیاوی لە هاوپەیمانی عەقدی وەتەنی سەردەکەوێت. 28- لە شوێنی حوسێن حەمادە لە بازنەی یەکی بەسرە، ئەسعەد محەممەد حموزی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەردەکەوێت. 29- لە شوێنی حەنان بوسلیمی لە بازنەی یەکی بەسرە، فاتیمە عەباس ئەلبوفەییاز لە بزووتنەوەی نوور سەردەکەوێت. 30- لە شوێنی ئەیاد مسالیخ لە بازنەی دووی بەسرە، عامر عەبدولجەبار لە گردبوونەوەی فاو زاخۆ سەردەکەوێت. 31- لە شوێنی مەیادە کەعبی لە بازنەی دووی بەسرە، سارە تەوفیق ساڵحی لە هاوپەیمانی تەسمیم سەردەکەوێت. 32- لە شوێنی رەسوڵ حەلفی، لە بازنەی سێی بەسرە، تاهر سەبیح بەتات لە هاوپەیمانی تەسمیم سەردەکەوێت. 33- لە شوێنی موهەند خەزعەلی لە بازنەی چواری بەسرە، هەیسەم عەبدولجەبار زرگانی وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 34- لە شوێنی حەیدەر مستەفا لە بازنەی پێنجی بەسرە، هاتف سەهر مشعەل لە هاوپەیمانی تەسمیم سەردەکەوێت. 35- لە شوێنی ئەمل بعیری لە بازنەی پێنجی بەسرە، نادیە عەبودی لە بزووتنەوەی حقوق سەردەکەوێت. 36- لە شوێنی سوهەیلە عجرش، لە بازنەی شەشی بەسرە، ئینتیسار مالیکی، لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت شوێنی دەگرێتەوە. 37- لە شوێنی ئەمیرە عتابی، لە بازنەی یەکی زیقار، ئەمەل ناسری لە هاوپەیمانی فەتح، سەردەکەوێت. 38- لە شوێنی غایب عمیری، لە بازنەی دووی زیقار، وەلید سەهلانی لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 39- لە شوێنی مروە کنانی لە بازنەی دووی زیقار، هەیفا حوسێن لە محافزیون سەردەکەوێت. 40- لە شوێنی عەمار سەلمان، لە بازنەی سێی زیقار، کازم جەرۆ مغسوب وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 41- لە شوێنی ئیبتیسام حەربی، لە بازنەی سێی زیقار، زەینەب وەحید خەزرەجی، لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 42- لە شوێنی حەیدەر ئال موسا، لە بازنەی چواری زیقار، عەلاء عودە شناوە لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 43- لە شوێنی یاس فەهداوی، لە بازنەی چواری زیقار، حەسەن وریوش ئەسەدی لە هاوپەیمانی نەهجی وەتەنی سەردەکەوێت. 44- لە شوێنی غەسان سەعید لە بازنەی پێنجی زیقار، هودا سامر سەعیدی لە قادیمون سەردەکەوێت. 45- لە شوێنی فراک کنانی لە بازنەی پێنجی زیقار، موحسین شعو ئەلعامر، لە بزووتنەوەی حقوق سەردەکەوێت. 46- لە شوێنی سوها زوبێدی لە بازنەی سێی بابل، دنیا عەبدولجەبار شەممەری وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 47- لە شوێنی سەلام شەممەری لە بازنەی چواری بابل، تاڵب خەلیل یەساری لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەردەکەوێت. 48- لە شوێنی بورهان مەعمووری لەبازنەی سێی دیالە (وەک سەربەخۆ دەرچوو، بەڵام دواتر چووە نێو فراکسیۆنی سەدر)، ریاز عەباس تەمیمی لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 49- لە شوێنی حەسەن دلفی، لە بازنەی یەکی نەجەف، عەدنان زورفی، لە بزووتنەوەی وەفای عێراقییە سەردەکەوێت. 50- لە شوێنی لیقاء ئال یاسین، لە بازنەی یەکی نەجەف، فاتیمە مەجید عیساوی، لە بزووتنەوەی ئیمتیداد سەردەکەوێت. 51- لە شوێنی عەبدولموحسین نفاخ لە بازنەی دووی نەجەف، ئەحمەد مەجید شرمانی لە بزووتنەوەی ئیمتیداد سەردەکەوێت. 52- لە شوێنی هەدیل رەحمیم لە بازنەی دووی نەجەف، سوعاد جەبار نەجەفی لە هاوپەیمانی عەقدی وەتەنی سەردەکەوێت. 53- لە شوێنی ئالاء ئالئیبراهیمی لە بازنەی سێی نەجەف، سەناء جاسب زجراوی لە بزووتنەوەی وەفای عێراقییە سەردەکەوێت. 54- لە شوێنی حەیدەر حەداد لە بازنەی یەکی دیوانییە، عەزیز شەریف مەیاحی لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 55- لە شوێنی ئینتیسار غرابی لە بازنەی یەکی دیوانییە، نوور نافح لە بزووتنەوەی ئیمتیداد سەردەکەوێت. 56- لە شوێنی عەبیر هیلالی لە بازنەی سێی دیوانییە، زوحا رەزا قەسیر وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 57- لە شوێنی تارق ئەلعجلان، لە بازنەی یەکی کەربەلا، حوسێن عەلی یەساری، لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 58- لە شوێنی شەیماء سەعیدی، لە بازنەی یەکی کەربەلا، مەحفوز مونعیم تەمیمی لە هاوپەیمانی نەهجی وەتەنی سەردەکەوێت. 59- لە شوێنی حوسێن جاعد لە بازنەی دووی کەربەلا، زوهێر شەهید حەسوون لە ئیشراقییەی کانوون سەردەکەوێت. 60- لە شوێنی رائید فەتلاوی، لە بازنەی سێی کەربەلا، زیاء کازم ئال جهلول لە بزووتنەوەی ئیمتیداد سەردەکەوێت. 61- لە شوێنی ئەحمەد زاملی، لە بازنەی یەکی واست، کەریم حوسێن سرای، لە گردبوونەوەی خەڵکی واست سەردەکەوێت. 62- لە شوێنی سندس لامی، لە بازنەی یەکی واست، دوعا کازم عقابی وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 63- لە شوێنی محەممەد مەیاحی، لە بازنەی دووی واست، سەعدییە عەبدوڵڵا عقابی لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 64- لە شوێنی زینە مەعموری، لەبازنەی دووی واست، سەعدییە عەبدوڵڵا عقابی، لە هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت سەردەکەوێت. 65- لە شوێنی عەلی فەرەج دلابحە، لە بازنەی سێی واست، وەفا حوسێن لامی، وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 66- لە شوێنی ئەحمەد کامل دەراجی، لە بازنەی یەکی میسان، رائید حەمدان مالیکی، وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 67- لە شوێنی محەممەد جەبر جعباوی، لە بازنەی یەکی میسان، مورتەزا عەلی ساعدی لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 68- لە شوێنی غەسون فەرتووسی لە بازنەی یەکی میسان، سەناء فەرەج روبێعی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەردەکەوێت. 69- لە شوێنی مەحمود کەعبی لە بازنەی دووی میسان، عەلی سەعدوون وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 70- لە شوێنی زەینەب روبێعی، لە بازنەی دووی میسان، روقییە رەحیم نووری لە رەوتی فوراتەین سەردەکەوێت. 71- لە شوێنی محەممەد تەمیمی لە بازنەی سێی میسان، کەریم علیوی لە هاوپەیمانی فەتح سەردەکەوێت. 72- لە شوێنی مونا ئال فەیسەڵ لە بازنەی سێی میسان، فاتیمە حوسێن مساعدی وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 73- لە شوێنی عەبد عەباس سەبعاوی، لە بازنەی یەکی موسەننا، سەعد عەواد توبی وەک سەربەخۆ سەردەکەوێت. 74- لە شوێنی موننا یاسر لە بازنەی دووی موسەننا، زەینەب رەحیم جیاشی لە هاوپەیمانی نەهجی وەتەنی سەردەکەوێت.